نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: نێچیرڤان بارزانی پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هۆڵه‌ندا سه‌ردانی ئه‌مریكا‌ و به‌ریتانیا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: "له‌ پاش كۆتایی هاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ هۆڵه‌ندا له ‌به‌رنامه‌دایه‌ سه‌ردانی ئه‌مریكا‌ و به‌ریتانیا بكات".

ڕۆژی سێشه‌ممه 10ی ته‌مووز مارک ڕووته‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا پێشوازی له ‌نێچیرڤان بارزانی ‌و شاندی یاوه‌ری كرد و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به ‌هه‌ر دوو لا تاوتوێ کرا له ‌دیارترینیان شه‌ڕی داعش ‌و پرسی په‌نابه‌ران.

ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا ڕای‌گه‌یاند: "له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر دوو لا ده‌رباره‌ی پرسی کۆچبه‌ران، شه‌ڕی دژی داعش، هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی ئاسایشی سنوور‌ و سێكته‌ری كشتوكاڵ ‌و هه‌ماهه‌نگیی هه‌ر دوو وڵات گفتوگۆیان کرد".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16435

Your Comment

You are replying to: .
captcha