نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا لە کۆبوونەوەدان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی هێت تۆرێنت لە شاری لاهای و ئێستا لەگەڵ مارک رووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا لە کۆبوونەودان.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی وەزیرانی هۆڵەندا ئەجێندای کۆبوونەوەکەی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی و مارک رووتە پرسی کۆچبەران، شەڕی دژی داعش و سەقامگیری ناوچەکە و زیادکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو حکوومەت بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵ تاوتوێ دەکەن.

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لە دوای سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە و ئامادەبوونی لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆکی تورکیا لە سیستمی نوێی حکومڕانی لەو وڵاتە دێت.

سەرچاوە: کوردستان 24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16423

Your Comment

You are replying to: .
captcha