به‌ره‌ی تورکمانی له‌سه‌ر که‌م بوونه‌وه‌ی کورسیی په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب و تورکمان له‌ که‌رکووک دێته‌ ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق له‌سه‌ر که‌م بوونه‌وه‌ی کورسییێکی په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌ب و تورکمان و ته‌رخاندانی ئه‌و کورسییه‌ به‌ کورد دێته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت: وێ‌ده‌چێت له‌ کۆتاییی پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن کورسییێکی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان به‌ کورد ته‌رخان بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رشه‌د ساڵحی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا له‌ که‌رکووک ده‌ڵیت: ئه‌گه‌ر له‌ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن کورد کورسییێکی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بهێنێت -که‌ پشکی عه‌ره‌ب و تورکمانی پارێزگای که‌رکووکه‌- ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ مانای نه‌بوونی دیموکراسی له‌ عێراق و ڕوودانی ته‌نگه‌ژه‌ و ئاڵۆزی له‌و پارێزگایه‌ ده‌بێت.

ناوبراو ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر داوای تورکمانه‌کان بۆ ته‌رخاندانی کورسییێکی په‌رله‌مان به‌وان له‌ به‌رانبه‌ر بێده‌نگی هه‌مبه‌ر ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌ ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ که‌رکووک ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

ساڵحی وتیشی: ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌ که‌رکووک گومانی له‌سه‌ره‌ چوونکه‌ به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق چاوه‌ڕان ده‌کات که‌ به‌رپرسانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن پێش له‌ به‌جێهێشتنی پارێزگای که‌رکووک ڕێژه‌ی ساخته‌کاری ده‌نگه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌ ڕابگه‌یێنن.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16411

Your Comment

You are replying to: .
captcha