به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رشه‌د ساڵحی له پرێس کۆنفڕانسێکدا له که‌رکووک ده‌ڵیت: ئه‌گه‌ر له پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن کورد کورسییێکی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بهێنێت -که پشکی عه‌ره‌ب و تورکمانی پارێزگای که‌رکووکه- ئه‌و بابه‌ته به مانای نه‌بوونی دیموکراسی له عێراق و ڕوودانی ته‌نگه‌ژه و ئاڵۆزی له‌و پارێزگایه ده‌بێت.
ناوبراو ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر داوای تورکمانه‌کان بۆ ته‌رخاندانی کورسییێکی په‌رله‌مان به‌وان له به‌رانبه‌ر بێده‌نگی هه‌مبه‌ر ته‌زویر و ساخته‌کاری له ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له که‌رکووک ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
ساڵحی وتیشی: ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له که‌رکووک گومانی له‌سه‌ره چوونکه به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق چاوه‌ڕان ده‌کات که به‌رپرسانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن پێش له به‌جێهێشتنی پارێزگای که‌رکووک ڕێژه‌ی ساخته‌کاری ده‌نگه‌کانی ئه‌و پارێزگایه ڕابگه‌یێنن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment