به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غازی كه‌ركووكی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: ناو به‌ناو له‌ژێر ناوی خولی كادیران و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به‌ره‌ی توركمانی ئه‌ندامان و كه‌سه متمانه‌پێكراوه‌كانیان ده‌نێرنه توركیا به‌ڵام وه‌كوو زانراوه به‌شێک له‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن ده‌زگای میتی توركیاوه مه‌شقی سه‌ربازی و هه‌واڵگرییان پێده‌كرێت و دواتر ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ که‌رکووک.
ناوبراو زانیاری زیاتری ئاشكرا كرد و وتی: "له‌لایه‌ن میتی توركیاوه مووچه بۆ ئه‌و كه‌سانه بڕاوه‌ته‌وه كه باس له مووچه‌ی مانگانه‌ی 400 دۆلار ده‌كرێت بۆ هه‌ر كه‌سێک".
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی حكوومه‌تی عێراق له‌و زانیارییانه ئاگادار ناكه‌نه‌وه باسی له‌وه كرد ئه‌گه‌ر بزانین حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دێته ده‌نگ ئه‌وه ئاماده‌ین به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر به‌ره‌ی توركمانی و په‌یوه‌ندییه ژێر به ژێره‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ڕاده‌ستی دادگا بكه‌ین به‌ڵام پێناچێت عێراق ڕێوشوێن بگرێته‌به‌ر.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا مه‌به‌ستی به‌ره‌ی توركمانی و توركیا له مه‌شقپێكردنی ئه‌و كه‌سانه نازانرێت.
لای خۆیه‌وه پێشتر سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق به ماڵپه‌ڕی (به‌غدادولیوم)ی ڕاگه‌یاندبوو زانیاریی مه‌شقپێكردنی ئه‌ندامانی لایه‌نێكی توركمانی له که‌رکووک له‌لایه‌ن توركیاوه دووره له ڕاستییه‌وه و عێراق به هه‌موو شێوه‌یێک سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی ده‌پارێزێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment