بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا نووسیویەتی: "بە تووندترین شێوە ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم کە ئەمڕۆ بازاڕێکی میللی لە ناوچەی حەبیبییە لە شاری سەدر لە بەغدا کردە ئامانج و ژمارەیێک خەڵکی بێتاوان شەهید و بریندار بوون".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "خودای گەورە شەهیدان بخاتە ژێر رەحمەتی فراوانی خۆی و شیفا بۆ بریندارانیش بنێرێت. دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە و بەشداری خەمیانین".
شایانی باسە پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 15-04-2021 لە گەڕەکی حەبیبییە لە ناوچەی سەدری بەغدا لە رۆژهەڵاتی شارەکە، تەقینەوەیێک روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و 14ی دیکەش برینداربوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment