عەلاوی: ئەنجامی هەڵبژاردن بەم ساختەکارییانەوە گاڵتەجاڕە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەیاد عەلاوی رایگەیاند، دەركەوتنی ساختەكاری زۆر لە ژماردنەوەی دەنگەكانی كەركوك دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكەی عێراق بەرەو گاڵتەجاری دەبات و ساختەكارسیە فراوانەكان ئاشكرا دەكات.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەممە 7ی تەمووز، ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە ڕاگەیاندراویكدا ئاماژەی بەوە كردووە، دەركەوتنی ساختەكاری بە ڕێژەیێكی زۆر لە كاتی ژماردنی دەستیی دەنگەكانی كەركووک، بەڵگەیە "لەسەر گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی پەرلەمان كە لە 12 مانگی ئایاری رابردوو بەڕێوەچوە".

عەلاوی رایگەیاندووە، "لە بەشێك لە بنكەكان رێژەی ساختەكاری لە سەدا 50 زیاتر بووە و بۆیە پێویستە دادوەرەكان كار بە هەمواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردن بكەن، كە ژماردنی دەستیی تەواوی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەموو پارێزگاكانی عێراقە".

News Code 16366

Your Comment

You are replying to: .
captcha