لیستەکانی فەتح و دەوڵەتی یاسا دەیانەوێت هاوپەیمانییێکی گەورە لەگەڵ کورد پێکبهێنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند: لیستەکانی فەتح و دەوڵەتی یاسا دەیانەوێت هاوپەیمانییێکی گەورە لەگەڵ کورد پێکبهێنن بۆ پێکهێنانی حکوومەتى عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەنووسیدا وتی دوای کۆبوونەوەکانیان لە هەولێر شاندەكەی فەتح و دەوڵەتی یاسا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانى تریش سەردانی سلێمانى دەکەن.

ئەمەش لە دواى ئەوەهات دوێنێ شاندێکی دەوڵەتی یاسا و شاندێکی هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکە گەیشتە هەولێر.

بڕیارە هەردوو شاندەکەی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی فەتح دوو ڕۆژ بمێننەوە و گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ حزبە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدەن.

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لە ڕیزی پێشەوەی ئەو پارت و لایەنانەدا بوون کە بۆ گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەت، سەردانی موقتەدا سەدر براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە و لایەنە عێراقییەکانی تریان کرد.

هەروەها گفتوگۆکان لە کاتێکدان، هێشتا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە یەکلا نەکراوەتەوە و پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگی ئەو سندوقانەی سکاڵایان لەسەرە ماوەی چوار رۆژە دەستی پێکردووە.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16362

Your Comment

You are replying to: .
captcha