بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردەکانی سووریا پاش ئینیمای بەشار ئەسەد بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵیاندا لەباەری ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان ئێستا ئامادەیی خۆیان بۆ ئەو گفتوگۆیە لەگەڵ دیمەشق دەربڕیوە.
تلمز ئەحمەد باڵیۆزی پێشووی هیندستان لە سعوودیا، ئیمارات و عەمان دەڵێت: ئینتیمای کوردەکان بۆ دانووستاندن لەگەڵ دەوڵەتی ناوندیی سووریا بە بۆنەی ترسی ئەوانە لە پچڕانی پشتگیرییەکانی ئەمریکا پاش ڕێکەوتنی ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا لەسەر چوونەدەرەوەی کوردەکانە لە مەنبەج.
تلمز ئەحمەد لە یاداشتێکیدا بۆ ڕۆژنامەی عەرەب نیووز دەنووسێت: باکووری سووریا لە دۆخێکی ناسەقامگیردایە، کوردەکان دڵنیا نین کە ئەمریکا پشتگیرییەکانی درێژە پێبدات. بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە ئەمریکا مۆڵەتی بە تورکیا دا عەفرین داگیر بکات و هەروەها لەسەر مەنبەج ڕێکەوتوون نیگەرانیی کوردەکان زیاتر دەکاتەوە.
ئەو کارناسە دەڵێت: نیگەرانییێکی دیکەی کوردەکان پێکهێنانی هێزی عەرەبی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی ئەوانە ئەوەش بە پاڵپشتیی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە. ئەو پرسە بۆەتە هۆی ئەوەی کە کوردەکان وابیر بکەنەوە کە زلهێزێکی جیهانی جارێکی دیکە خەیانەتیان پێدەکات.
تلمز ئەحمەد زیادی دەکات ئامادەیی دەربڕینی کوردەکان بۆ دانووستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندییی سووریا هەر بەو هۆکارەیە و هەروها لەزاری سەرکردەیێکی کوردەوە دەڵێت: تەنانەت کوردەکان دەتوانن بە ڕێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتی سووریا لە مەبەج بمێننەوە و ڕێگری بکەن لە ڕادەست کردنی مەنبەج بە تورکیا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment