وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ناوچەکانی دیکە  وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراقی و وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد، ئامانج لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ناوچەکانی دیکەی عێراق، تێکدانی سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتییە و لەو رێگەیەوە دەیانەوێت ئاژاوە و دووبەرەکی لەنێو کۆمەڵگای عێراقیدا بنێنەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، کات و بەرواری ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ ئەو هەماهەنگییە بەهێزەی کە لەنێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر چەند بابەت و پرسێکی گرنگ هاتووەتە کایەوە و ئەنجامی ئەرێنی و سەرکەوتووشی هەبووە.

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو هەماهەنگی و کارپێکەوەکردنەی نێوان حکوومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان لەپێناو باشترکردنی ژیانی خەڵکی لە هەموو روویێکەوە، بەردەوام دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1636

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha