ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاری ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی له کوردستانی سووریا له دیمانه‌یێکی کورت‌دا به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاندوووه: زه‌حمه‌ته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی بکه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بێت له‌به‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی باکووری سووریا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو گرووپ و لایه‌نێک به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند ده‌که‌ین.
ناوبراو زیادی کرد: پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی نه‌پچڕاوه و له هه‌ندێک ناوچه‌دا که سنووری هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه هێزه‌کانی ئێمه و سوپای سووریا پێوه‌ندیی سنوورداریان پێکه‌وه هه‌یه.
ئاڵدار خه‌لیل ده‌شڵێت: پێشتریش گوتبوومانه ئێمه پێش مه‌رجمان بۆ گفتوگۆ کردن نییه به‌ڵام ئه‌وه له حاڵه‌تێکدایه که مافی هاووڵاتییان دانی پێدا بنرێت.
ناوبراو له‌باره‌ی پێوه‌ندیی ناوچه‌ی باکووری سووریا له‌گه‌ڵ هێزی ئه‌مریکی و ڕووسی به کوردپرێسی وت: پێوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ته‌نها به‌ستراوه به مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی دژ به تیرۆره‌وه و داهاتووی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ش به‌ستراوه به ڕه‌فتاری ئه‌مریکییه‌کانه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment