دادگای تورکیا جارێكی‌تر دادگایی كردنی فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ دواده‌خات

به‌شی تورکیا- بۆ جارێكی‌تر دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ بڕیاری دا دادگایی كردنی فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)‌ دوا بخرێته‌وه‌.

کوردپرێس- ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ ڕۆژی هه‌ینی 6ی ته‌مووز دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ دادگایی كردنی فیگه‌ن یۆكسه‌كداغی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ و 18 ڕۆژ دوا خستو‌ووه‌ ئه‌وه‌ش به‌ بیانووی ئاماده‌ نه‌بوونی یۆكسه‌كداغ له‌ دانیشتنی دادگایی كردنه‌كه‌یدا.

روكه‌ن گولاگچی پارێزه‌ری فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ له‌باره‌ی دواخستنی دادگاکه‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: ده‌بێت هاوسه‌رۆكی پێشوی هه‌ده‌په‌ له‌ ته‌ندروستیێكی جێگیردا ببرێته‌ به‌رده‌م دادگا و به‌ پێویستیشی زانیوه‌ دادگا بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ربكات.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: به‌ دواخستنی دادگایی كردنی، یۆكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشوی هه‌ده‌په‌ له‌ زینداندا ده‌مێنێته‌وه ‌و دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ش گوێ بۆ پارێزه‌ران و ماده‌ یاساییه‌كان ناگرێت.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16343

Your Comment

You are replying to: .
captcha