ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی بۆ دواخستنی پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق چڕ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی بۆ دواخستنی پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق چڕ ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاشم که‌ندی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: ئه‌مریکا به‌ ئامانجی داگیر کردنی دووباره‌ی عێراق هه‌وڵه‌کانی بۆ دواخستنی پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق تاکوو ده‌ستپێکی ساڵی داهاتووی زایینی چڕ ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: واشنتۆن له‌ ڕێگای پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی و به‌شێک له‌ ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ که‌رکووک هه‌وڵه‌کانی ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ هه‌ڵگیرسانی فیتنه‌ی ئیتنیکی نێوان عه‌ره‌ب، تورکمان و کورد.

هاشم که‌ندی جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌لایه‌ن تورکمان و داخوازیی ئه‌وان بۆ ژماردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق له‌ژێر کارتێکه‌ریی هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌نجام ده‌درێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16342

Your Comment

You are replying to: .
captcha