کوردپرێس- نه‌وت شاوشه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووی ساحه‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و پێوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوووه. داهاتی نه‌وت و پشکی 17 له‌سه‌دی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی ساڵانه‌ی عێراق و هه‌روه‌هاش داهاتی نه‌وتی که‌رکووک و ناوچه جێناکۆکه‌کان که پاش 2014 به بودجه‌ی هه‌رێم زیاد کرا داهاتێکی سه‌رسوورهێنه‌ر و خه‌یاڵی گه‌ڕانده‌وه بۆ سێ هه‌رێمی کوردستان که ته‌نها سێ پارێزگا و شه‌ش ملیۆن حه‌شیمه‌تی کورد له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌وه‌ش وای کرد بیرۆکه‌ی دابڕان و جیابوونه‌وه زیاتر له ڕابردوو له نێوان حوکمڕانانی هه‌رێمی کوردستان په‌ره بسێنێت. له‌لایێکی دیکه‌وه داهاتی نه‌وت خاڵێکی جێناکۆکه و حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌ریمی کوردستان موناقشه‌ی یه‌کتری پێده‌که‌ن. گرینگ‌ترین تانه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌له‌فه‌ش نه‌بوونی شه‌فافییه‌ته له داهاتی فرۆشتنی نه‌وت. دوکتۆر عه‌لی محه‌مه‌د ساڵح نوێنه‌ری زمان سوور و ڕه‌خنه‌گری په‌رله‌مانی کوردستان له پشکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که هاوکات ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌کانی په‌رله‌مانیشه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ کوردپرێس کردوووه.
ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێنه‌ره‌وه:
کوردپرێس: هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به پشت به‌ستن به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم سیاسه‌تی ئابووری سه‌ربه‌خۆی په‌یڕه‌و کرد. له‌باره‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی و ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی ڕووی له هه‌رێمی کوردستان کرد هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌نابتان چۆنه؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئه‌گه‌ر بیر له سیاسه‌تی ئابووری بکرێته‌وه نابێت ئابووری سه‌ربه‌خۆ ته‌نها پشت به یه‌ک لایه‌ن ببه‌ستیت که ئه‌ویش فرۆشتنی نه‌وته. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه ئابووری سه‌ربه‌خۆ ئه‌گه‌ر به پشت به‌ستن به فرۆشی نه‌وتیش بکرێت ده‌بێت دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی هه‌بێت بۆ به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتن و بازاڕ کردن به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان هیچ له‌م بابه‌تانه نه‌بوووه به‌ڵکوو ئێعتماد کردن له‌سه‌ر دوو سێ که‌س بۆ فرۆشتنی نه‌وت بێگومان گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی شه‌فافییه‌تی لێده‌که‌وێته‌وه و ئه‌وه بوو له ئه‌نجامدا فه‌شه‌لی هێنا بۆیه به ڕای من ئه‌وه‌ی کراوه ئابووری سه‌ربه‌خۆ نییه چوونکه ئابووری سه‌ربه‌خۆ به پلان دروست ده‌کرێت نه‌ک به قه‌رار.
کوردپرێس: له ماوه‌ی ڕابردوودا ژماره‌یێکی زۆر له‌و کۆمپانیانه‌ی له هه‌رێمی کوردستان خه‌ریکی کار بوون ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشتوووه ئێستا ڕه‌وته‌که چۆنه و هۆکاری ئه‌و دیارده‌یه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: من پێم وانییه کۆمپانیاکان کێشه‌یێکی ئه‌وتۆیان هه‌بێت چوونکه ئه‌و سووده‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌ست کۆمپانیاکان ده‌که‌وێت سوودێکی ئێجگار زۆره. ڕه‌نگه له دوای هاتنی داعش و پاش ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبر کۆمه‌ڵێک شت ڕوو بدات به‌ڵام زیاتری کۆمپانیاکان له هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامن ئه‌گه‌رچی ڕیسک هه‌یه به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا قازانجی زیاتره.
کوردپرێس: ئایا وه‌کوو په‌رله‌مانتار هیچ زانیارییێکتان له‌سه‌ر ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئێستا هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه 320 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کات. هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا 75 دۆلاره به‌ڵام پشکی هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 32 دۆلاره.
کوردپرێس: ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌شی پێدانی مووچه و دیکه‌ی لایه‌نه‌کانی بودجه ده‌کات؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: به ته‌ئکید به‌شی زۆری پاره‌که نادیاره چوونکه نرخی نه‌وت 75 دۆلاره و 32 دۆلاری ده‌گه‌ڕێته‌وه و دیار نییه چۆن دابه‌ش ده‌کرێت و ئه‌و به‌شه‌ی دیکه‌ی چی لێدێت. ئه‌وه‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه 375 میلیارد دیناره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش 317 میلیارد دیناری عێراق به‌کار ده‌هێندرێت بۆ دابه‌ش کردنی مووچه به سیسته‌می پاشه‌که‌وت واتا ئه‌گه‌ر به‌غدا بڕی 317 میلیارد دیناره‌که‌ی ڕابگرێت هه‌رێمی کوردستان به دوو مانگ جارێک ده‌توانێت مووچه‌ی بهپاشهکهوت بدات ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی هه‌زاران پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ئێستادا وه‌ستاوه له بواری په‌روه‌رده و ڕێگاوبان و دیکه‌ی بواره‌کان بۆیه به بڕوای من قه‌یرانه‌که به ئاسانی و به بێ چاکسازی ڕیشه‌یی کۆتایی نایێت.
کوردپرێس: ڕێککه‌وتنی نه‌وتیی حکوومه‌تی هه‌رێم و ڕۆزنه‌فت چۆن ده‌بینن؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: تا ئێستا ته‌فاسیلی ئه‌و ڕێککه‌وتنه نه‌هاتۆته به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان تاوه‌کوو ته‌علیقی له‌سه‌ر بده‌ین و ته‌نها دوو سێ که‌س لێی ئاگادارن به‌ڵام به دیدی ئێمه هاتنی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی جیهان بۆ به‌رهه‌مهێنان له کوردستان ههنگاوێکی گرینگه به‌و مه‌رجه‌ی به شێوه‌یێکی شه‌فاف بێت و پاره و دارایییه‌که‌ی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان خه‌رج بکرێت.
کوردپرێس: پێتان وایه پاش پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ له به‌غدا دیسانه‌وه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند گوشار ده‌خاته‌وه سه‌ر هه‌رێم بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئێستا دۆسیه‌یێک پێوه‌ندیی به فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه و وه‌زیری نه‌وتی حکوومه‌تی عێراق سکاڵای تۆمار کردوووه. ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌و سکاڵایه بین و به‌پێی سکاڵاکه‌ش هه‌رێمی کوردستان مافی ئه‌وه‌ی نییه سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشێت.
کوردپرێس: له‌م ڕۆژانه‌دا دادگای فیدڕاڵ ڕایگه‌یاند پڕۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده کردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ناده‌ستوورییه ئه‌وه چۆن ده‌بینن؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح: گه‌ڕانه‌وه‌که خۆی ته‌فسیری جیاوازی لێده‌کرێت بۆیه وتم دۆسیه‌که هێشتاکه یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه. ده‌بێت ده‌ربکه‌وێت ئایا گه‌ڕانه‌وه ته‌نها ئاگادارکردنه‌وه و وه‌رگرتنی مهوافیقهتێکه له حکوومه‌تی عێراق یان خود ئه‌وه‌یه که حکوومه‌تی عێراق خۆی سه‌رپه‌ره‌شتیی فرۆشتنی نه‌وت بکات. دیاره بێگومان تازه ناتوانێت خۆی کاری ده‌رهێنانی نه‌وت بکات چوونکه گرێبه‌سته‌کان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان واژۆ کراوه و به‌رانبه‌ر کۆمپانیا گه‌وره‌کان ئیلتیزام هه‌یه و حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت ئه‌و ئیلتیزاماته جێبه‌جێ بکات ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه فرۆشتن و داراییی نه‌وته که پێویستی به ته‌فسیر کردن هه‌یه.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment