بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەیادە نەجاڕ، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە باسنیووزی ڕاگەیاندووە: هێرشەکەی سەر هەولێر ئاماژەی ترسناکە، چوونکە گئامانجیان راکێشانی هێزی پێشمەرگەیە بۆ شەڕی میلیشیاکان و گواستنەوەی گرژییەکانە بۆ هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی ئەم بابەتە لە شەقامی عێراق دژ بە هەرێمی کوردستان".
میادە نەجاڕ وتیشی هۆکاری ئەم هێرشانە سازش نەکردنی مەسعوود بارزانییە لەسەر مافەکانی تاکی کورد و ئاماژەی بەوەش کرد، کە "ئەو میلیشیا ناحەزانە بە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا و باش بوونی پەیوەندییەکانیان نیگەرانن، بۆیە کار بۆ تێکدانی ئەو ڕێککەوتن و پەیوەندییە دەکەن".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لە کردەوە، چارەسەری راستەقینە و هەنگاوی ڕێگری کردن لەو هێرشانە بە دوو قۆناغ دەبێ، کە بریتین لە؛
قۆناغی یەکەم، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردسانییەکان.
قۆناغی دووەم، دروست کردنی ناوچەیێکی پارێزراو بەدرێژایی هێڵی نێوان هێزەکانی حکوومەتی فیدراڵ و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئەو ناوچانە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە.
مەیادە نەجار راشیگەیاند، حکوومەتی عێراق هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر ئەو گرووپە چەکدارانەدا نییە ئەوان لە سەرانسەری عێراق لە دەرەوەی یاسا کار دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment