کوردپرێس- به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" له‌م هه‌فته‌یه‌دا پارتی ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه فراكسیۆنێكی كوردی له به‌غدا دروست بكه‌ن به به‌شداریی حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌رێمیشه‌وه.
یه‌كێک له به‌رپرسانی پارتی كه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌كه كردوووه ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كان هه‌موو حزبه‌كان ده‌گرێته‌وه به تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چوونكه گۆڕان ناتوانێت له به‌غدا به ته‌نیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان بكات ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له هه‌ڵبژاردنی مانگی ئایاری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستی هێنا."
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مین به‌كر سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی گۆران له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: "پارتی به دوای به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی خۆیه‌وه‌یه‌تی نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد بۆیه قورسه له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌دا بچینه گفتوگۆوه."
سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی گۆران له په‌رله‌مانی عێراق پارتی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه "له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ساختهكارییێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه."
ڕۆژی چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له هه‌وڵێک بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی حزبه كوردییه‌كان له به‌غدا كرد و ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی كورد له به‌غدا یه‌كڕیز بێت."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment