به‌ بۆنه‌ی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی تورکیاوه‌ چه‌ند گوندێک چۆڵ دەکرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له ‌هه‌رێمی كوردستان دانیشتوانی چه‌ند گوندێک ناچار به‌ به‌جێهێشتنی ماڵ‌ و حاڵیان ده‌كات و یه‌كێک له ‌گوندنیشینه‌كانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی هیچ ڕێگه‌یێكی دیكه‌یان جگه‌ له ‌ئاواره‌بوون له ‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رزه‌ند كاكۆی ته‌مه‌ن 61 ساڵ كه‌ دانیشتووی گوندی لێڵكانه‌ له ‌بناری چیای دیل باس له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كه‌یان ده‌كات ‌و ده‌ڵێت: "له‌ مانگی نیسانی ڕابردوو‌دا له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ ئاگادار كراینه‌وه‌ كه‌ گونده‌كه‌ی ئێمه‌ و 12 گوندی دیكه‌ ئازار نادرێین و هێرشه‌كان ئێمه‌ ناكاته‌ ئامانج به‌ڵام دواتر توركیا له‌و به‌ڵێنه‌ی خۆی پاشگه‌ز بوووه‌وه‌."

كاكۆ وتیشی: شه‌وانه‌ سوپای توركیا به‌ چه‌كی قورس ‌و مامناوه‌ند بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی ئه‌وان ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ش زیانێكی زۆری مادی به ‌ڕه‌ز‌ و باخه‌كانی ئه‌وان گه‌یاندوووه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كانی توركیا شه‌وانه‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئه‌و دانیشتوووه‌ی گوندی لێڵكانه‌ باسی له‌وه‌ش كرد هیچ چارێكی دیكه‌یان له ‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌وه‌ی گونده‌كه‌یان جێبهێڵن‌ و له‌ ناوچه‌ی برادۆست دوور كه‌ونه‌وه‌.

شێر عه‌بدوڵڵای ته‌مه‌ن 41 ساڵ كه‌ دانیشتووی گوندی نزارێی دراوسێی گوندی ڵێڵكانه‌یه باسی له‌وه ‌كرد كه‌ بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كه‌ی ئه‌وانیش به ‌هه‌مان شێوه‌ به ‌چڕ و پڕییه‌‌ و ڕای‌گه‌یاند: "توركیا به‌ ناوی هێرش كردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌ ده‌كات به‌ڵام گه‌ریلاكان ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌یان جێهێشتوووه‌، بنكه ‌‌و باره‌گاكانیان بۆ شوێنێكی دیكه‌ گواستووه‌ته‌وه‌ و توركیا خۆی باش ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌زانێت كه‌چی هه‌ر بۆردومانمان ده‌كات."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16329

Your Comment

You are replying to: .
captcha