غازی کەرکووکی: یەکێتی تا ئێستا لە سەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک خۆی ساغ نەکردۆتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی گۆڕینی كاندیدەكەی بۆ پارێزگاری كەركووك دەدات، بەرپرسێكی یەكێتیش لەكەركووك جەخت دەكاتەوە، دوای كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دوا بڕیار لەبارەی دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ شارەكە دەدرێت.

کوردپرێس:

حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە لەسەرتاسەری وڵات جگە لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 24ی 12ی 2018 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەبچێت، تائێستاش كەركووك بەبێ‌ پارێزگار ماوەتەوە.

لەوبارەیەوە غازی كەركوكی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی ڕایگەیاند، "تائێستا یەكێتی بڕیاری نەداوە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك كێ دەكرێتە پارێزگاری كەركووك، جگە لەوەش پێشتر كاك ڕزگار عەلی دەستنیشان كرا، دەبوایە لەئەنجومەن متمانەی پێبدرایە".

ڕوونیشی كردەوە، "ئێمە پێشتر لاریمان نەبوو كە كاندیدەكەی یەكێتیی لەبەغداوە یەكلا بكرێتەوە، بەڵام لەهەمان كاتیشدا پێویستی بەوە بووە، دەبێت لەسەر ئاستی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكیش متمانەی پێبدرێت، بەغداش گرفتی نەبوو گەر كەسێك لەدەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگاش كاندید بكرێت".

ئەوەشی ڕوون كردەوە، "مەرج نییە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكیش كاك ڕزگار عەلی كاندید بكرێتەوە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك، بەڵكوو یەكێتی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكە بڕیاری كۆتایی دەدات".

بەرپرسەكەی یەكێتیی جەختیشی كردەوە، "ئەو كەسەی كاندید دەكرێت بۆ پارێزگاری كەركووك، ئاساییە ئەگەر ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنەكەش نەبێت و دەتوانرێت لەدەرەوەی ئەندامانی ئەنجومەن كەسێك كاندید بكرێت".

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

News Code 16325

Your Comment

You are replying to: .
captcha