هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له ‌سلێمانی ده‌ست پێده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له ‌پارێزگای سلێمانی ده‌ست پێبكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی بڵاوی كرده‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ چاودێریی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان پڕۆسه‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ پارێزگای سلێمانی به‌رێوه ده‌چێت.

له ئێستادا ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌ ده‌ست پێكردوووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پڕۆسه‌ی ھه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان بۆ ١٨٨ سندوق ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ تانه‌ی یاسایییان له‌سه‌ره‌.

له ‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌ستی له که‌رکووک بۆ ئه‌و سندوقانه‌ی تانه‌یان له‌سه‌ره‌ ده‌ستی پێكردوووه‌ و یه‌كێتی وه‌ک براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ که‌رکووک ده‌ڵێت هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی جیاوازی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنیدا نییه‌ به‌ڵام توركمان ‌و عه‌ره‌بی سوننه‌ی كه‌ركووک ده‌ڵێن "ساخته‌كاریی گه‌وره‌ ئاشكرا بوووه‌."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16324

Your Comment

You are replying to: .
captcha