نیگەرانین لە ڕێکەوتنی نێوان یەپەگە و دەوڵەتی سووریا

بەشی سووریا- ئیلنور چویک ڕاوێژکاری باڵای ئەردۆغان لەبارەی هەوڵەکانی ئەمریکا و سووریا بۆ ڕێکەوتنی نێوان یەپەگە و دەوڵەتی ناوندیی سووریا و کونترۆڵی چەند ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی فورات لەلایەن یەپەگە-وە هۆشدار دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلنور چویک ڕاوێژکاری باڵای ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی ڕێکەوتنی نزیکی هێزە کوردەکان و دەوڵەتی سووریا و ڕۆڵی ئەمریکا بۆ گەیشتن بەو ڕێکەوتنە نیگەرانیی خۆی دەربڕی.

چویک لە یادداشتێکیدا کە لە دەیلی سەباح بڵاو بووەتەوە دەنووسێت: ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕووسیا هەوڵ دەدەن بۆ ڕادەست کردنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات بە یەپەگە و جێگیر کردنی ئەو هێزانە لە ناو ئەرتەشی سووریا بە شێوەی فەرمی.

ناوبراو دەڵێت یەپەگە لقی سووریی پەکەکە-یە و ئەو هەوڵە شەرعیەت دانە بە بوونی پەکەکە لە خاکی سووریایە و زیادی کرد: دیمەشق مووچەی سەربازانی پەکەکە خەرج دەکات و دیاری کردنی پۆستەکان لە ئەستۆی ئەسەد دەبێت. تەنانەت ئیدیعاش دەکات کەسێک کە وەکوو وەزیری نەوتی سووریا دەستنیشان کراوە لە ئەندامانی پەکەکە-یە.

چویک ئاماژەی دا بە پشتگیرییەکانی حافز ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا بە پەکەکە و هەروها پاڵپشتی کردن لە عەبدوڵڵا ئوجەلان لەو سەردەمەدا و وتی: پشتگیریی دەوڵەتی ئێستای سووریا لە پەکەکە بەکوتوپڕی نەبووە.

چویک لەو باوڕەدایە کە ئەمریکا ڕەویەکەی گۆڕیوە و بەدوای داهاتووی سووریای بێ ئەسەد نییە.

ناوبراو هۆشدار دەدات ئەگەر ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێ بکرێت ئاسایشی تورکیا تێک دەدرێت و ئەوان ڕێگاچارەیێک قبووڵ دەکەن کە ئاسایشی هەموو سنوورەکانی باشووری تورکیا لە گەڵ سووریا دابین بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16320

Your Comment

You are replying to: .
captcha