دەنگە کەم بووەکانی ئاکپارتی درا بە مەهەپە

بەشی تورکیا- بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند: "بەپێی ھەڵبژاردنەکانی یەکی تشرینی دووەم، دەنگی ئاک پارتی لە ژمارەی پەرلەمانتاردا کەمی کردووە، ئەوەش پەیامێکە بۆ ئێمە، وەک ئاک پارتی ئەو پەیامەمان وەرگرت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم وتیشی "نەماندەویست ئەم ھەڵبژاردنە بۆ رکابەرییێکی توندی لەو جۆرە لە نێوان ھاوپەیمانییەتییەکاندا بگۆڕێت. لە کۆتاییدا سەرکۆمارێک و پەرلەمانتاران ھەڵدەبژێرین. کارەکە بەوشێوەیەی لێھات کە لایەنی بەرامبەر لەسەر خالێک رێککەوتن. نەیانتوانی کاندیدەکانیان بکەنە یەک کاندید، بەڵام یەک خاڵ ھەبوو کە لەسەری کۆک بوون، با رەجەب تەیب ئەردۆغان نەبێت، کێ دەبێت باببێت".

بینالی یڵدرم ھەروەھا گوتی: "پەرلەمان لەڕووی چالاکییەکانی چاودێریی کردن و یاسادانانەوە چالاکتر دەبێت. لە قۆناغی نوێدا گرنگیی پەرلەمان زیاددەکات".

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا لەبارەی ئەگەری ئەوەی کە ببێتە سەرۆکی پەرلەمان وتی: لەو بارەوە من بڕیار نادەم. سەرکردەکەمان بڕیار دەدات، سەرکردەی پارتەکەمان و پارتەکەمان لەو بارەوە هەر بڕیارێک بدەن هەربەرپرسیارەتییێک ببێت جێبەجێی دەکەم.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16318

Your Comment

You are replying to: .
captcha