ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنەکەی تورکیا ڕاگەیێندرا

بەشی تورکیا- سەعدی گوڤەن، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگه‌یاند: "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سەرکۆماری تورکیا ٢٦ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار و ٨٢٣ دەنگی هێناوە، کە دەکاتە لەسەدا ٥٢،٥٩ی كۆی ده‌نگه‌كانی هه‌لبژاردنی توركیا".

کوردپرێس:

گوڤەن رایگەیاند بە گوێره‌ی دەرئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، موحەڕەم ئینجە ٣٠.٦٤، ئاکشەنەر ٧.٢٩، سه‌ڵاحه‌دین دەمیرتاش ٨.٤٠، کەرەموڵا ئۆغڵو ٠.٨٩ و پرینچەک ٠.٢٠ لەسەدی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە.

سەبارەت بە کۆی گشتی دەنگەکان، سەعدی گوڤەن گوتی: "بە گوێره‌ی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی تورکیا، ئاکپارتی لەسەدا ٤٢.٥٦ و مەهەپە لەدەسەدا ١١.١٠ و جەهەپە لەسەدا ٢٢.٦٥ و هەدەپە لەسەدا ١١.٧ و ئی پارتی لەسەدا ٩.٩٦ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە".

سه‌باره‌ت به‌ ژمارەی کورسی فڕاکسیۆنەکانیش، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاشكرایكرد، وه‌ك له‌ ئه‌نجامه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌، ئاکپارتی ٢٩٥، جەهەپە ١٤٦ هەدەپە ٦٧ ، مەهەپە ٤٩ ئیی پارتی ٤٣ كورسیی په‌رله‌مانییان بەدەستهێناوە.

گوڤەن گوتیشی: "کۆنووسی کۆتایی لەبارەی ئەنجامی هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فه‌رمی وه‌ك سەرکۆمار، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک پێشکەشی ئیسماعیل قەهرەمان، سەرۆکی پەرلەمانی ئه‌و وڵاته‌ دەکرێت".

له‌ 24ی مانگی رابردوو، هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوون، پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌ش وه‌ك گه‌وره‌ترین لایه‌نی سیاسی كوردی له‌ باكووری كوردستان به‌شداری تێدا كرد و به‌ تێپه‌ڕاندنی رێژه‌ی 10% توانی به‌ 67 كورسییه‌وه‌ شوێنی خۆی له‌ په‌رله‌مانی توركیا بكاته‌وه‌.

News Code 16304

Your Comment

You are replying to: .
captcha