بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ 4ی 7ی 2018 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی له شاری هه‌ولێر كۆ بوونه‌وه و تێیدا باس له چه‌ند پرسێكی گرنگ ده‌كرێت و سه‌ره‌كیترین ته‌وه‌ریش بریتیه له پرسی به‌شداری كردنی كورد له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق و چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ ئه‌و كابینه‌یه‌دا.
پێشتریش ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی ڕایگه‌یاندبوو: "بڕیاروایه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆردێكی هاوبه‌ش پێكبهێنرێت سه‌باره‌ت به یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌ردوولا له بڕیاردان به‌رامبه‌ر به‌غدا".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی شاندی پارتی دەکات و شاندی یەکێتیش لەلایەن مەلا بەختیارەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
هاوکات پێش دەست پێکردنی کۆبوونەوەکەش، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، نایانەوێت پەلە بکەن لە پێکهێنانى هاوپەیمانى، تا ژماردنەوەى دەنگەکان تەواو دەبێت، بەڵام پێویستە پێکەوە و بە یەکگرتوویی لە بەغدا بەشداربن بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی کورد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment