ژماردنەوەی دەنگەکان ئەنجامی هەڵبژاردن ناگۆڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند: ژماردنەوەی دەنگەکان بۆ نمایشە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ناگۆڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حونەین قدو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا زیادی کرد: گۆڕانکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا دەبێتە هۆی ناڕەزایی دەربڕینی حیزبە براوەکان و وڵات دەخاتە قەیرانێکی سیاسی قووڵەوە کە پڕۆسەی پێکهێنانی دوڵەت دوا دەخات.

قدو جەختی کردەوە: دووبارە بژادرنەوەی دەستیی دەنگەکان نمایشێکە کە هیچ گۆڕانکاریییێک لە ئەنجامی هەڵبژادرنەکاندا دروست ناکات.

سەرچاوە: «الاتجاە پرس»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16270

Your Comment

You are replying to: .
captcha