یه‌کێتی ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر جێگیركردنی‌ هێزی ئه‌مریكا له‌ مه‌خموور ئاشكرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چه‌ند زانیاریێكی‌ نافه‌رمی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌مریكا هێزێكی له ‌سنووری‌ قه‌زای‌ مه‌خموور جێگیر كردوووه ‌و ڕۆژانه‌ش ده‌بینرێن و به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیش له‌و قه‌زایه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و چه‌ند زانیارییێک له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی مه‌خمووری‌ یه‌كێتی‌ به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌ ئێستادا ئه‌ركی پاراستنی‌ قه‌زاكه‌ ته‌نها له‌لایه‌ن فیرقه‌ی‌ سێی پۆلیسی فیدراڵیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت و هیچ هێزێكی‌ دیكه‌ له‌ ناو سه‌نته‌ری‌ قه‌زاكه‌ بوونی‌ نییه‌".

ناوبراو وتیشی: "ئه‌وه‌ی‌ باس له ‌جێگیر كردنی‌ هێزی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ده‌كات هیچ بنه‌مایێكی‌ نییه ‌و ته‌نها جار جار چه‌ند هێزێكی‌ هاوپه‌یمانان سه‌ردانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن وه‌ک به‌سه‌ركردنه‌وه‌ ئه‌گه‌رنا هیچ هێزێكیان جێگیر نه‌كردوووه‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ سه‌باره‌ت به‌ بوونی‌ هێزی ئاسایشی پارتیش له ‌ناو سه‌نته‌ری‌ قه‌زاكه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌: "هیچ هێزێكی‌ ئاسایشی پارتی‌ له‌ ناو قه‌زاكه‌ بوونی‌ نییه‌ جگه ‌له‌وه‌ش هه‌ر كارمه‌ندێكی‌ ئاسایشی پارتی بێته‌ قه‌زاكه‌وه‌ وه‌ک سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ دێن ئه‌گه‌رنا هیچ هێزێكیان له ‌ناو قه‌زاكه‌دا نامێننه‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16262

Your Comment

You are replying to: .
captcha