ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ده‌زگای دادی عێراق ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: به‌ بۆنه‌ی هه‌بوونی ساخته‌کاریی زۆر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگای که‌رکووک ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ده‌زگای دادی عێراق ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سادق له‌بان له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌ پارێزگای که‌رکووک باس له‌ ئه‌نجام‌دانی ته‌زویر و ساخته‌کاریی زۆر له‌و پارێزگایه‌ ده‌کات و ده‌شڵێت: وێ‌ده‌چێت ده‌زگای دادی عێراق ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: له‌ ژماردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای که‌رکووک زیاتر له‌ 70 له‌سه‌دی حاڵه‌تی ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌ ده‌نگه‌کان بینراوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16261

Your Comment

You are replying to: .
captcha