کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق، تورکیا و ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشووی عێراق ده‌ڵێت: کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق، تورکیا و ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا له‌ عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌میله‌ عوبه‌یدی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق، تورکیا و هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ کۆ ده‌بنه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌کانی باکوور و ڕۆژئاوای عێراق و دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازی له‌و وڵاته‌ به‌ بیانووی شه‌ڕی تورکیا له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ له‌ عێراق ده‌خرێته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

جه‌میله‌ عوبه‌یدی ده‌شڵێت: ئه‌مریکا و تورکیا به‌ پشتیوانیی ژماره‌یێک له‌ فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانیان له‌و وڵاته‌ چڕ ده‌که‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16250

Your Comment

You are replying to: .
captcha