کوردپرێس:
ڕائید فەهمی لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی وتووە ناساندنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بەستراوە بە ڕێککەوتنی نێوان موقتەدا سەدر سەرکردەی سائیروون و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح و ئەوەش پێویستی بەوەیە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لەلایەن دادگای ئیتحادییەوە پشتڕاست بکرێتەوە.
فەهمی گوتیشی: پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لانی کەم 5 مانگ دەخایەنێت و زۆرینەی قەبارە سیاسییەکانی عێراق کاندیدیان ناساندووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتن نەکراوە لە سەر ئەوەی کێ ئەو پۆستە وەربگرێت.
ناوبراو جەختی کردەوە: هاوپەیمانێتیی سائیروون زۆرینەی حیزبە سیاسییەکان لە خۆ دەگرێت و پاش کۆتایی هاتنی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان کار دەکات بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.
Your Comment