کوردپرێس- دیارده‌که شه‌وی ٢٧ی ئه‌م مانگه له کاتژمێر ٩ی شه‌و به کاتی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێده‌کات و بۆ ماوه‌ی 4 کاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک و ٤٣ خوله‌ک مانگگیرانی ته‌واو ڕوو ده‌دات و دواتر ده‌بێته مانگگیرانی نیمچه‌یی و ناته‌واو.
به وته‌ی زاناکانی ئاژانسی ناسا دانیشتوووانی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و کیشوه‌ری ئه‌فریقا و ئه‌ورووپا و ئه‌مریکای باشوور و ئوسترالیا و نیوزله‌ندا ده‌توانن دیارده‌که به چاو ببینن به‌ڵام به هیچ شێوه‌یێک له ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و دیارده گه‌ردونییه ناوازه‌یه نابینرێت.
هه‌رێمی كوردستانیش كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ر چه‌قی مانگگیرانه‌كه ده‌كه‌وێت.
مانگگیرانه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ش ده‌بێته ماوه درێژترین مانگگیرانی سه‌ده‌ی 21 و ده‌بێته بۆنه‌یێک بۆ هه‌وادارانی تێبینی کردنی نهێنی دیارده‌کانی گه‌ردوون تا چێژی لێوه‌ربگرن.
دیارده‌ی مانگی سوور كاتێک ڕوو ده‌دات كه زه‌وی ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م گه‌یشتنی تیشكی خۆر به سه‌ر ڕووی مانگ و هه‌ندێک له تیشكی خۆر له به‌رگه هه‌وای زه‌وییه‌وه ده‌رده‌چێت و ده‌بێته‌هۆی به‌خشینی ڕه‌نگێكی مه‌یله و سوور به مانگ.
له كاتی ڕوودانی ئه‌و دیارده‌یه‌شدا مانگ له دوورترین خاڵیدا ده‌بێت له زه‌وی و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مانگ له قه‌باره‌ی ئاساییی خۆی بچووكتر ده‌ركه‌وێت و ماوه‌یێكی زیاتریشی ده‌وێت تا ناوچه‌ی سێبه‌ری زه‌وی تێده‌په‌ڕێنێت.
له ڕووی بیرکاریشه‌وه زۆرترین ماوه‌ی مانگگیرانی ته‌واو کاتژمێرێک و ٤٧ خوله‌ک ده‌خایه‌نێت و درێژترین ماوه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ش له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له ساڵی ١٩٠١ و ساڵی ٢٠٠٠ ڕوویان دا که بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک و ٤٦ خوله‌ک درێژه‌ی کێشا.
مانگگیران كاتێک ڕوو ده‌دات كه هه‌ریه‌ک له زه‌وی، مانگ و خۆر ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ک هێڵی ڕاست و زه‌وی ده‌كه‌وێته نێوان مانگ و خۆر و كاتێكیش مانگ به‌و ناوچه تاریكه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه له سێبه‌ری زه‌وی دروست بوووه و زه‌وی به‌ری تیشكی خۆر له مانگ ده‌گرێت و ڕێگه نادات ڕووناكی خۆر بگاته سه‌ر ڕووی مانگ و دیارده‌ی مانگگیران ڕوو ده‌دات.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment