هێزەر ناوێرت: هیوادارین پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان پێكەوە كاربكەن

بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، هیوادارن هێزە عێراقییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە پێكەوە كار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان بكەن بەتایبەت ئاستەنگە ئەمنییەكان.

کوردپرێس:

هێزەر ناوێرت لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كرد، ئەوان دەخوازن و پێیان باشە هێزە عێراقییەكان و پێشمەرگە بە هەماەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتیی ئەمەریكا دژی داعش هاوكاریی یەكتری بكەن.

ئەو وتانەی هێزەر ناوێرت لەكاتێكدایە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە جموموڵی چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگاكانی كەركووک و دیالە زیادی كردووە، لە ئێستادا هەواڵی هەماهەنگیی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان بڵاو بووەتەوە.

هاوكات عەمید روكن هەورامان محەمەد، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پشتیوانیی 2ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە، بەدەنگی ئەمەریكای راگەیاندووە، "بڕیارە كۆبوونەوەیێكی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ كاری هاوبەش ئەنجام بدرێت".

News Code 16242

Your Comment

You are replying to: .
captcha