کوردپرێس:
عادل نووری لەبارەی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دەستكراوە بە جیاكردنەوەی دەستیی سندووقەكانی دەنگدان لە پارێزگای كەركووک و زیاتر لە 50 سندوق جیا كراونەتەوە و سەرجەمیان ئەنجامەكانیان جیاواز بوون لە ئەنجامی سندووقانەی ئەلیكترۆنی.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبوو سەرجەم دەنگانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار بەدەست هەژمار بكرێنەوە، بەڵام كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق شەممەی رابردوو رایگەیاند، تەنها ئەو سندوقانە هەژماردەكرێنەوە كە سكاڵایان لەسەرە، ئەمڕۆش پڕۆسەی هەژماركردنەكە دەستی پێكرد.
هەربەپێی بریارەكەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق جیاكردنەوەی دەنگەكان بۆ حەوت پارێزگا دەبێت و لەسەرەتاش لە كەركوكەوە دەستیان پێكردووە.
سەرچاوە: شارپرێس
Your Comment