به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی ته‌مووزی 2018 ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی سلێمانی ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو کرده‌وه و له ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه ڵێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌ستیان پێكردوووه و دواتریش ئه‌نجامه‌كه‌ى ڕاده‌گه‌یه‌نین.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ئاگر له كۆگایێكی سه‌ربازی -كه تایبه‌ته به هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی تاسڵووجه كه ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی شاری سلێمانی- كه‌وتۆته‌وه و به‌و هۆیه‌وه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی نێو گۆگاكه ته‌قیونه‌ته‌وه و دواتر ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه.
له ساتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش ناوبه‌ناو ده‌نگی ته‌قینه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی بڵێسه‌ی ئاگر له شوێنی ڕووداوه‌که دروست بوووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ناوچه‌یێكی ده‌شتایییه و پوش و پاوانی زۆره و ئاگره‌كه به‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو بوووه‌ته‌وه و ڕووبه‌رێكی به‌رفراوانی گرتوووه‌ته‌وه.
ئاگره‌كه له نزیک ڕێگای سه‌ره‌كیی سلێمانی بۆ تاسڵووجه كه‌وتۆته‌وه كه شاری سلێمانی به شاره‌كانی که‌رکووک و ھه‌ولێره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و به‌و ھۆیه‌وه‌ش ھێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگاكه‌یان داخست و ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروست بوو.
له كاتی ڕووداوه‌كه‌شدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی له ئاگادارییه‌كی به په‌له‌یدا داوای له كارمه‌نده‌كانی كرد كه به زووترین كات په‌یوه‌ندی به بنكه‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به زووترین كات ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار زه‌ره‌ر و زیانی ئاگركه‌وتنه‌كه و ته‌قینه‌وه‌كانی نێو كۆگاگهی رانهگهیاندوووه.
ده‌قی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی هێزی 70ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment