کوردپرێس:
ڕاستە ئەردۆغان توانیی زۆرینەی دەنگی هاووڵاتییانی تورکیا بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی پاڵ بە کورسیی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بدات بەڵام مسۆگەر کردنی زۆرینەی پەڕلەمان بەستراوە بەوەوە کە هاوپەیمانێتی پێک بهێنێت لەگەڵ پارتی نەتەوەخوازی توندڕەوی تورکیا و ئەو پارتەش نەک هەر دژی یەکلاکردنەوەی کێشەی کوردە بەڵکوو بەڕای زۆرینەی چاودێرانی سیاسی تەنانەت نکۆڵی لە بوونی نەتەویێک بەناو کورد دەکات.
سنان ئۆلجەن خاون بیر و چاودێری سیاسی لە کاروباری تورکیا کە ئەندامی پەیمانگای کارنگییە یادداشتێگی لە گۆڤاری ڤارن پۆڵسیدا بڵاو کردۆتەوە و تێیدا نووسیویەتی هاوپەیمانێتیی ئەردۆغان و پارتی بزاڤی نەتەوەپەرەستی تورکیا (مەهەپە) دەستی ئەردۆغان دەبەستێتەوە و ناتوانێت وەکوو خولی ڕابردوو پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد پەیڕەو بکات وەکوو ئەوەی ساڵی 2015 کردی.
ناوبراو بڕوای وایە بەئاوڕدانەوە لەوەی کە ئەردۆغان بۆ پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی لە مێشکیدایە پێویستی بە هاودەنگیی مەهەپە هەیە و ناچارە مل بە دژایەتییەکانی ئەو پارتە دژ بە کورد بدات بۆیەش یەکلا کردنەوەی کێشەی کورد و بەتایبەت دانووستاندن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئوجەلان سەرکردەی بەندکراوی پەکەکە دەچێتە مێژووەوە.
بەڕای ئەو خاوەن بیرە سیاسییە هاوپەیمانێتیی نێوان پارتی دادوگەشەو مەهەپە کارتێکەریی دەبێت لە سەر پێوەندیی تورکیا و کوردی سووریاش و لەو ڕووەوە کە ئەمریکا پشتگیریی یەپەگە و پەیەدە دەکات ڕەنگە پێوەندیی نێوان ئەمریکا و تورکیاش تووشی ناکۆکیی زیاتر ببێت.
Your Comment