به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 2ی تهمووز ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان بۆ ژماره‌یێک ئه‌فسه‌ر ده‌رکرد که ١٩ ئه‌فسه‌ریان هێشتا له خزمه‌تی سه‌ربازیدان پله‌یان عه‌قیده و له ١٩ هه‌رێمی جیاجیای تورکیا له ڕیزه‌کانی سوپادان.
سه‌رچاوه‌یێکی ده‌زگای داواکاری گشتیی تورکیا له ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێت: تۆمه‌تباره‌کان له ڕێگه‌ی هێڵی ته‌له‌فۆنی نۆرماڵه‌وه له په‌یوه‌ندیدا بوون له‌گه‌ل تۆڕی گوله‌نییه‌کان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ڕایانگه‌یاند له‌و ٦٨ ئه‌فسه‌ره‌ی که فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان بۆ ده‌رچوووه تا ئێستا ١٩ که‌سیان ده‌ستگیر کراون.
ئه‌وه له کاتێکدایه له مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ڕایگه‌یاند له دواى کووده‌تای هاوینی ساڵی ٢٠١٦وه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ١٦٠ هه‌زار که‌سیان ده‌ستگیر کردوووه و نزیکه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌شیان له کار و پیشه‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه که پێکهاتوون له کارمه‌ندانی که‌رتی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی له که‌رته جیاجیاکانی ده‌وڵه‌تدا.
له‌و ناو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا ده‌سه‌ڵاتداران تۆمه‌تیان ئاراسته‌ی ٥٠ هه‌زار که‌س کردوووه و تا ئێستاش به ده‌ستبه‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن.
نه‌یاران و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن له تورکیا تۆمه‌ت ئاراسته‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن و ده‌ڵێن کووده‌تا شکستخواردوووهکهی ساڵی ٢٠١٦ به‌کار ده‌هێنێت بۆ لێدان له نه‌یاره‌کانی.
له شه‌وی ١٥ی ته‌مووزی ساڵی ٢٠١٦ ژماره‌یێک له هێزه سه‌ربازییه‌کانی سوپا کوودهتایهێکی شکستخواردوویان ئه‌نجام دا به مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئه‌ردۆغان و دواتر ناوبراو بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت و خودی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌که‌ی تومه‌تبار کرد به ئه‌نجامدانی پلانی کووده‌تاکه به‌ڵام ناوبراو که له ئیستادا له ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت کرده‌وه و ڕایگه‌یاند ئه‌و هه‌وڵه له دروستکراوی خودی ئه‌ردۆغانه و بۆ لێدانه له نه‌یاره‌کانی.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment