کوردپرێس:
ڕۆژنامەی "العربی الجدید" کە لە لەندەن چاپ دەکرێت لە زاری بەرپرسێکی خۆجێیی شنگالەوە نووسیویەتی هێزی پەکەکە ئێستاش لە شنگالن و پڕۆسەی چۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن پەکەکەوە تا ئەم کاتە بەتەواوەتی نەچووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ئەو بەرپرسە خۆجێییە نەیویست ناوی بدرکێندرێت زیاتر وتوویەتی: ماننەوەی پەکەکە لە شنگال هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئەو قەزایە بۆیە پێویستە لەو ناوچەیە بکشێنەوە و قەزای شنگال نەکەن بە گۆڕەپانی پاکتاوی حیساباتی خۆیان.
ناوبراو ئەرکی تەعامول کردن لەگەڵ ئەو هێزە چەکدارە و هەموو گرووپێکی دیکەی ناوچەکەی گەڕاندەوە بۆ دەوڵەتی ناوەند.
قەزای شنگال قەزایێکی ئێزدینشینە و دەکەوێتە سنووری نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق و مەوزووعی کشانەوەی پەکەکە لەو ناوچەیە دەمێکە موناقەشەی لە سەرە.
Your Comment