بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سونر جاپتای، توێژەی کاروباری تورکیا لە ئەنستیتۆ واشنتن لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕی هیل-ی ئەمریکا بڵاو بوەتەوە لەبارەی زیاتر بوونی گوشارەکان لەسەر کوردەکانی تورکیا پاش سەرکەوتنی هاوپەیمانێتیی پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیا لەگەڵ پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە لە هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیراندا هۆشدار دەدات.
جاگپتای لە وتارەکەیدا جەختی کردۆتەوە کاریگەریی پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیا یا مەهەپە لەسەر کاروباری کوردەکان زۆر ڕوون و ئاشکرایە.
ناوبراو دەڵێت ئەو پارتە پێچەوانەی پارتەکانی دیکەی تورکیا بەگشتیی شۆناسی کوردی بەفەرمی ناناسێت و ئێستا لەگەڵ ئەردۆغان هاوپەیمانێتیی پێکهێناوە و داوای کردووە ڕێدۆزێکی توندوتیژتر هەمبەر ناسیۆنالیزمی کوردی بگرێتەبەر.
بەڕای ئەو کارناسەی کاروباری تورکیا، مەهەپە داوای لە ئەردۆغان کردووە بەرنامەی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد وەلا بنێت و هەوڵی سەربازی دژ بە پەکەکە بگرێتەبەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment