کوردپرێس- ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ کوردپرێس کردوووه و سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی که‌رکووک که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 1ی ته‌مووز ڕوویان دا گوتوویه‌تی: ته‌قینه‌وه‌کان له باشووری که‌رکووک و نزیک کۆگای ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بوووه نه‌ک له خودی کۆگاکان.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری به دووری نه‌زانی که ته‌قینه‌وه‌کان کۆگای ده‌نگه‌کانی کردبێته ئامانج چوونکه هاوکات بوووه له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان به‌ڵام به ڕای عه‌سکه‌ری به گشتی ناوچه‌که ته‌واتری تێدایه و تیرۆریستانی داعش که‌وتوونه‌ته جووڵه کردن.
ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له‌وه‌ش گرت که هێزی ئه‌منیی ده‌وڵه‌تی عێراق به لاوازی مواجیهه‌ی تیرۆریستان ده‌که‌ن و ناتوانن ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه و هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که هه‌واڵگریی هێزی عێراقی لاوازه و شاره‌زای ناوچه‌که نیین بۆیه پۆلیسی مه‌حه‌لی هیچ ده‌ورێکی نییه له‌و بابه‌ته‌دا.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ڕه‌خنه‌ی له پلانه‌که‌ی پارێزگاری که‌رکووکیش گرت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته تیرۆریستییانه و به تانه‌وه ڕای‌گه‌یاند: پلانه‌که‌یان ئه‌وه بوو دوێنێ ڕایان‌گه‌یاند و ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌کان کرا.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری مه‌به‌ستی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌شی بۆ دوو شت گه‌ڕانده‌وه و له‌وباره‌یه‌وه به کوردپرێسی وت: ئه‌و دوو هۆکاره ئه‌مانه‌ن یه‌کیان بووژاندنه‌وه‌ی ئیرهاب و ئیرهابییه‌کانه له ناوچه‌که و دووهه‌میان لاوازیی هێزی ئه‌منییه‌کان.
سه‌رۆکی پێشووی کوتله‌ی ئه‌منیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک سه‌باره‌ت به‌و گفتوگۆیانه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه کراون جه‌ختی کرده‌وه: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه زۆر زه‌رووره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌یێکی زۆر چۆڵ کراوه و هێزی عێراقیش ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ره‌ڵا کردوووه وه‌کوو ناوچه‌ی باشووری که‌رکووک و داقوق و زنجیره چیای حه‌مرین بۆیه داعش و تیرۆریستان له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆ خۆیان ته‌ڕاتێن ده‌که‌ن و به شه‌و و به ڕۆژ هه‌ڵئه‌کوتنه سه‌ر هاووڵاتییانی ناوچه‌که.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری له کۆتاییدا دووپاتی کرده‌وه به‌م هێزه‌ی ئێستاوه که‌رکووک ناپارێزرێت و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشه‌رگه زۆر زه‌رووره.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ پارێزگای که‌رکووک له‌لایه‌ن ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک و ژماره‌یێک به‌رپرسی کوردی ئه‌و پارێزگایه له حاڵێکدا دێته ئاراوه که عه‌ره‌ب و تورکمانی ناوچه‌که پێداگرن له‌سه‌ر دژایه‌تی کردنی ئه‌و بابه‌ته. پێشتریش ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق و حه‌سه‌ن تووران جێگری ناوبراو له دوو دیمانه‌ی جیا جیادا به کوردپرێسیان وتبوو که ڕێگه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ناده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه که‌رکووک.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment