په‌رله‌مانتارانی کوردستان داوای بانگهێشت کرانی کۆمیسیۆن بۆ په‌رله‌مان ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ژماره‌یێک له‌ په‌رله‌مانتاران که‌ سه‌ر به‌ چوار فراکسیۆنه‌که‌ن له‌ نووسراوێکدا داوایان له‌ سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کرد کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم بانگهێشتی په‌رله‌مان بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 1ی ته‌مووز هه‌ریه‌که‌ له‌ فراکسیۆنه‌کانی یه‌کێتی و گۆران و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و چۆنێتیی پاکسازی له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران داوایان له‌ په‌رله‌مان کرد که‌ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم بانگهێشتی په‌رله‌مان بکات.

ئه‌و‌ په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌یانه‌وێت بزانن تا چه‌ند کۆمیسیۆن ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان کردوووه‌ که‌ وابڕیاره‌ له‌ ٣٠ی ئه‌یلوولدا به‌ڕێوه ‌بچێت و هه‌روه‌ها شێوازی ئاماده‌کارییه‌کانی کۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و شێوازی پاککردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران له‌ ده‌نگی مردوو و لێکچوو بزانن.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ بڕیاره‌ له‌ ٣٠ی ئه‌یلوولی داھاتوودا ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه ‌بچێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16159

Your Comment

You are replying to: .
captcha