یونامی ئاماری قوربانیانی مانگی ڕابردووی عێراق ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عێراق (یونامی) ڕای‌گه‌یاند: به‌هۆی كرده‌ی توندوتیژی و ناكۆكی چه‌كداری له ‌میانی مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا 76 هاووڵاتیی سڤیل كوژران و 129ی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یونامی له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماری قوربانیانی ئه‌و كرده‌ توندوتیژییانه‌ی كه‌ له‌ میانی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو له‌ عێراقدا ڕوویان داوه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه ‌كردوووه‌ به‌ھۆی كرده‌ی توندوتیژی و ناكۆكی چه‌كداری له‌و مانگه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا 76 هاووڵاتیی سڤیل كوژران و 129ی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و ژمارانه‌ هاووڵاتییانی سڤیل و ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ مه‌ده‌نی هه‌ژمار ده‌كرێن له‌ كاتی برینداربوون یان كوژرانیان له‌وانه‌ ئه‌و پۆلیسانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ركدا نیین و هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی به‌رگریی شارستانی و تیمه‌كانی پاسه‌وانی و پۆلیسی پاسه‌وانی دامه‌زراوه‌كان و كارمه‌ندانی به‌شی ئاگركوژێنه‌وه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ زۆرترین ژماره‌ی قوربانیانی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو له‌ پارێزگای دیاله‌ تۆمار كراوه‌ كه‌ 16 كوژراو و 36 بریندار بوووه‌ و دوای ئه‌وه‌ش پارێزگای که‌رکووک دێت كه‌ له‌و مانگه‌دا كوژرانی 10 كه‌س و برینداربوونی 36ی دیكه‌ی لێ تۆمار كراوه.

كۆتاییی ساڵی رابردوو هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ پاڵپشتیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش و دوای سێ ساڵ له‌ شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ رێكخراوی چه‌كداری داعش ته‌واوی ئه‌و رووبه‌ره‌یان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ یه‌ک له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق هه‌ژمار ده‌كرا كه‌ داعش له‌ هاوینی 2014 كۆنتڕۆڵی كردبوو.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16151

Your Comment

You are replying to: .
captcha