بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئۆغڵو لە میانی بەرنامەیێكی راستەوخۆی كەناڵی ئێن تی ڤی رایگەیاند: لە بەسرە خەریكن كونسوڵگەریی دەكەنەوە، هەروەها دەستیان بە كارە فەرمییەكان كردووە بۆ كردنەوەی كونسوڵگەریی لە مووسڵ.
چاوش ئۆغڵو لەبارەی پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عێراق لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ بە پەکەکە رایگەیاند: "دوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق هاریكارییەكانمان لەگەڵ بەغداد دژی پەكەكە بەهێزتر دەكەین، پێویستە دڵنیابین لەوەی كە پەكەكە لە ناوچەكانی شنگال كشاونەتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment