دادگا بڕیاری كۆمسیۆن بۆ ئەژماركردنەوەی تەنها بەشێكی دەنگەكان پەسەند دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی دادوەری لە دادگای تێهەڵچوونەوەی عێراق بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی بۆ ئەژمار كردنەوەی بەشێكی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو پەسەند كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی دادوەری لە بەیاننامەیێكدا رایگەیاند: بڕیاری كۆمسیۆن بۆ ئەژماركردنەوەی دەنگی ئەو سندووقانەی سكاڵایان لەسەرە بەشێوەی دەستی پەسەندە.

دەستەكەی راشیگەیاندووە كۆمسیۆن دەتوانێت، دەنگی تەنیا ئەو سندووقانەی هەڵبژاردن ئەژمار بكاتەوە، سكاڵایان لەسەرە و دەنگی سندووقەكانی تریش، كە سكاڵایان لەسەر نییە وەک ئەوەی راگەیەنراوە، پەسەند بكات.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئایاری رابردوو بەرێوەچوو، كە بەهۆی گومانی "ساختەكاری" پەرلەمان بڕیاری داوە دەنگی ئەو هەڵبژاردنە بەدەست ئەژمار بكاتەوە، كە پێشتر تەنیا بەشێوەی ئەلیكترۆنی ئەژماركرابوون.

كۆمسیۆن دوای بڕیاركەی پەرلەمان بڕیاریدا تەنیا دەنگی ئەو سندووقانە ئەژمار بكاتەوە لەلایەن لیستە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن، سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16143

Your Comment

You are replying to: .
captcha