کوردپرێس:
وهزارهتى كاروبارى شههیدان و ئهنفالكراوان له یادى 33 تاوانى ئهنفالدا ڕایگهیاند،ڕووفاتی 3737 شەهیدی جینۆسایدكراو گهڕێندراونهتهوه كوردستان و كە دواهەمین گۆڕی بە كۆمەڵیان لە ساڵی 2019 لە بیابانەكانی پارێزگای سەماوە بوو كە 171 ڕوفاتی ئەنفالی تیادا بوو، لە پاش ڕێكارە ئیداری و یاساییەكان ئامادەكاری كرا بۆ هێنانەوەیان و سپاردنەوەیان بە خاكی پیرۆزی كوردستان، هەرچەندە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە دواكەوت، بەڵام لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكەداو لە كاتێكی گونجاودا بە مەراسیم و شكۆوە دەیان هێنینەوە كوردستان و بە خاكی کوردستانیان دەسپێرینەوە.
وهزارهتى كاروبارى شههیدان ئهوهش دهخاتهڕوو،لەم یادەدا ئەوە وەبیر دەهێنینەوە كە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە پاش 60 دانیشتنی دادگاکەیان لەسەر كەیسی ئەنفال دواجار لە ڕۆژی 24/6/2007 پشت بەست بە سەرجەم بڕگەو ماددە یاساییەكانی دادگاو ووتەی شایەد حاڵەكان و لەژێر ڕۆشنایی ڕێككەوتننامەو پەیماننامە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەكان گەیشتە ئەو باوەڕەی كە پڕۆسەكانی شاڵاوی بەناو (ئەنفال) جینۆسایدە، هەر بۆیە كۆی پڕۆسەكەی بە جینۆساید ناساندو سزای یاسایی بەسەر ئەنجامدەرانیدا سەپاند.
Your Comment