به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانێتیی تورکیا (پارتی داد و گه‌شه و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست) چ ڕه‌فتارێکی له به‌رانبه‌ر پرسی کورد ده‌بێت ده‌بێ بڵێین پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست هه‌وڵ ده‌دات پارتی داد و گه‌شه ئابلۆقه بدات و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و حیزبه به‌دی بێنێت یانی شتێک که تاکوو ئێستا بینیومانه. پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له‌و پێگه‌یه‌ی که وه‌ده‌ستی هێناوه که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. له‌م نێوانه‌شدا ده‌بینین که تێڕوانینی پارتی داد و گه‌شه تا چ ئاستێک ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست ته‌حه‌مول ده‌کات و به له‌به‌رچاوگرتنی شرۆڤه ئه‌نجامدراوه‌کان هاوپه‌یمانێتیی نێوان ئه‌و دوو حیزبه تاکوو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان ده‌وامی نابێت و ڕه‌نگه بۆ په‌سه‌ند کردنی یاساکانی په‌رله‌مان کۆده‌نگ بن به‌ڵام له‌مه‌وبه‌دوا ڕێبازی خۆیان له یه‌کتر جیا ده‌که‌نه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا وتیشی: به هیچ له‌ونێک دۆخێکی وا له‌ئارادا نییه که پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست به‌ڵێنێکی باشی به کورده‌کان داوه و به‌و بۆنه‌وه ده‌نگی زۆربه‌ی کورده‌کانی تورکیا وه‌ده‌ست هێناوه. له ڕووی بیرکارییه‌وه شتێکی وا له‌ئارادا نییه. به‌و شرۆڤانه‌ی که ئێمه ئه‌نجاممان دا دابه‌زینی ده‌نگی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له پارێزگا کوردنشینه‌کان له نێوان 100 بۆ 120 هه‌زار ده‌نگه. دابه‌زینی ده‌نگی پارتی داد و گه‌شه له پارێزگا کوردنشینه‌کان 160 هه‌زار ده‌نگه. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا یان له پارتی داد و گه‌شه به‌ره‌و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له پارێزگا کوردنشینه‌کان ده‌نگ گواستراوه‌ته‌وه یان به‌شێکی نوێ له کۆمه‌ڵگا له ناوچه کوردنشینه‌کان دروست بوووه. بابه‌تی دووهه‌م ئه‌وه‌یه له ناوچه کوردنشینه‌کان ڕێژه‌یێکی به‌رچاو هێزی ئه‌منی هه‌ن که تێکڕای ئه‌و هێزانه له هه‌ڵبژاردن به‌شدارییان کردوووه. به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له ناوچه کوردنشینه‌کان به هیچ له‌ونێک به مانای پشتڕاست کردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و حیزبه له‌لایه‌ن کورده‌کانی تورکیاوه نییه. به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگ ئه‌نجامی گه‌ڵاڵه‌یێکی هه‌ڵبژاردنه که ده‌نگه‌کانیان له حیزبێک بۆ حیزبێکی دیکه گواستۆته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment