یەكگرتووی ئیسلامی داوای كەمكردنەوەی كورسییەكانی پەرلەمان دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ئەبووبەكر هەڵەدنی رایدەگەیێنێت: پێشتر ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان بە گۆترە دانراون.

ناوبراو پێشی وایە 111 كورسی پەرلەمان بۆ 5 ملیۆن هاوڵاتیی كوردستان زۆرە و وتی: "ئەو ژمارە زۆرەی كورسی پەرلەمان بارگرانییێكی زۆرە لەسەر شانی هاوڵاتیان، یەگرتووی ئیسلامی داوای كەمكردنەوەی كورسییەكانی پەرلەمان دەكات".

ئەبووبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند ئەوان لە لیژنەی یاسایی گەیشتونەتە ئەو باوەرەی كاتی خۆی كورسییەكانی پەرلەمان بەپێی پێوەرە زانستییەكان دانەنراون ‌و كارێكی گۆترەكارییە، پێشی وایە پێویستە بە ئەزموون وەرگرتن لە وڵاتانی پێشكەوتوو ژمارەی كورسی پەرلەمان دیاریی بكرێت و وتیشی "من تێناگەم 111 كوسی پەرلەمان بەچ یاسایێک ‌و بە چی پاڵپشتییێكی زانستی بۆ هەرێمێكی بچووک دانراوە".

ئاماژە بەوەش دەكات ئەوان وەک یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان داوا دەكەن ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان بەیاسا كەم بكرێتەوە بۆ 70 كورسی ‌و گۆرانكاریش لە 11 كورسییەكەی كۆتاكانیش بكرێت، بەوەی تەنها ئەو كورسیانەیان بۆ دابنرێت كە مافی شایستەی خۆیانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16127

Your Comment

You are replying to: .
captcha