بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عایشە ئاچار باشاران، جێگری پارتی دیموکراتیکی گەلان وتیشی: ئەرکی دەسەڵاتی سیاسی لە وڵاتێکدا تێکدانی ئاسایشی خەڵک نییە. بەتایبەت ئەوەی کە بیەوێت ئەو دۆخە ئاڵۆزە پەرەپێبدات. هێزە تایبەتەکانی تورکیا پاش کوشتنی ئەو هاوڵاتییە وازیان لە خەڵک نەهێنا و بە گازی فرمێسک ڕێژ هێرشیان کردە سەر خەڵکی گوندەکە.
ناوبراو درێژەی دا: ئیسماعیل کاراکاش یەکەم کەس نییە کە بەو چەشنە دەبێتە قوربانی و تا ئەو کاتەی کە دەسەڵاتی سیاسی بە عەقڵیەتی هێرشبەرانەوە بیر بکاتەوە، بەداخەوە دواهەمین کەسیش نابێت بەو شێوەیە دەکوژرێت.
سەرچاوە: T24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment