کوردپرێس:
تەلەڤزیۆنی رووداو لە کوردستانی سووریاوە رایگەیاند، لە تەقینەوەکەدا ماتۆڕسکیلێک بەکارهاتووە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست داوە و چوار ئەندامی هێزەکانی سۆتۆرۆ برینداربوون، کە برینەکانیان سەختە.
تەقینەوەکە لە ناوەڕاستی شار نزیک بە هێزەکانی سۆتۆرۆی شاری حەسەکە رووی داوە. ئەو کەسەی ماتۆڕسکیلەکەی تەقاندووەتەوە ویستوویەتی خۆی بگەیێنێتە شەقامی فەڵەستین، کە شوێنێکی قەرەباڵخە بەڵام نەیتوانیوە ئەوە بکات.
لەدوای تەقینەوەکە ئەمبوڵانس و هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
Your Comment