بەهۆی تەقینەوە لە حەسەکە کەسێک کوژرا و چواریش بریندار بوون

بەشی سووریا- لە ناوەندی شاری حەسەکەی کوردستانی سووریا تەقینەوەیێک رووی دا و بەو هۆیەشەوە کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکە بریندار بوون.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی رووداو لە کوردستانی سووریاوە رایگەیاند، لە تەقینەوەکەدا ماتۆڕسکیلێک بەکارهاتووە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست داوە و چوار ئەندامی هێزەکانی سۆتۆرۆ برینداربوون، کە برینەکانیان سەختە.

تەقینەوەکە لە ناوەڕاستی شار نزیک بە هێزەکانی سۆتۆرۆی شاری حەسەکە رووی داوە. ئەو کەسەی ماتۆڕسکیلەکەی تەقاندووەتەوە ویستوویەتی خۆی بگەیێنێتە شەقامی فەڵەستین، کە شوێنێکی قەرەباڵخە بەڵام نەیتوانیوە ئەوە بکات.

لەدوای تەقینەوەکە ئەمبوڵانس و هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

News Code 16113

Your Comment

You are replying to: .
captcha