به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "نابێت وڵات بێ په‌رله‌مان بێت، به‌پـێی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كه له ساڵی (2010) ده‌رچوووه و تێیدا هاتوووه نه‌بوونی هه‌ر كام له ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكار و یاسادانان و دادوه‌ری نیشانه‌ی كه‌موكوڕیـیه له یه‌كێک له پایه‌كانی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی وڵات و هه‌روه‌ها لادانه له سیسته‌می دیموكراسی.
جبووری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد په‌رله‌مان خوازیاره درێژه به كاره‌كانی بدات به تایبه‌تی له كاتێكدا وڵاته‌كه به ڕه‌وشێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ناوبراو داواشی له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و دادوه‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد ڕه‌چاوی تانه‌كان و كاره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكه‌ن كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌سـت پێ‌بکات و هیواشی خواست ئه‌نجامه‌كان به شێوه‌یێک بن عێراقیـیه‌كان قایل بكه‌ن كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خواسته‌كانیان بێت.
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى واده‌ى ده‌ست پێکردنى ئه‌ژمار کردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردن ڕای‌گه‌یاند که ئه‌م هه‌فته‌یه پرۆسه‌که ده‌ست پێده‌کات.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment