به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسیی تورکیا وه‌ده‌ستهێنانی مه‌رجی له‌سه‌دا 10ی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتیکی گه‌لانه‌وه به سه‌رکه‌وتنێک بۆ ئه‌و حیزبه و کورده‌کانی تورکیا وه‌سف ده‌که‌ن.
به‌ڵام هێنری جی بارکی کارناسی باڵای پرسه‌کانی تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی داپه‌ڕی پێشگیرانه‌ی سه‌ر به په‌یمانگای ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هه‌ندێک به‌رته‌سک‌بوونه‌وه بۆ HDP سه‌رکه‌وتنی ئه‌و حیزبه له هه‌ڵبژاردن ناتوانێت کارتێکه‌رییێکی زۆری له‌سه‌ر پرسه جۆراوجۆره‌کان له‌وان کێشه‌ی کورد له‌و وڵاته هه‌بێت.
ناوبراو ده‌شڵێت: وه‌ده‌ستهێنانی مه‌رجی له‌سه‌دا 10ی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن HDPوه له باری ده‌روونییه گرینگه به‌ڵام نه‌ک ئه‌وه‌نده‌ی که هاوپه‌یمانێتیی ده‌سه‌ڵاتدار زۆرینه‌ی له‌ده‌ست بدابا.
به بۆچوونی هێنری جی بارکی گرینگایه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیا تاکوو ئاستی چایخانه‌یێک که‌م بۆته‌وه چوونکه په‌رله‌مانی تورکیا چیتر هێز و ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه نییه و ئه‌وه سه‌رۆک کۆماری تورکیایه که له‌مه‌وبه‌دوا به‌هێزترین که‌س له تورکیایه و چیتر گرینگ نییه که هه‌ریه‌ک له حیزبه‌کان چه‌ند نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانی تورکیا هه‌یه.
ناوبراو پێی وایه که له ڕاستیدا سه‌رکه‌وتنی حیزبی دیموکراتیکی گه‌لان به بۆنه‌ی ده‌نگی تورکه ناڕازییه‌کانه که نایانه‌وێت هاوپه‌یمانێتیی کۆمار زۆرینه وه‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌و بابه‌ته گرنگه به‌ڵام ناتوانێت داهاتووی کورد له تورکیا بگۆڕێت.
هێنری جی بارکی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه ئه‌م جاره کێشه‌یێکی دیکه به کێشه‌ی کورده‌کانی تورکیا زیاد ده‌کرێت و ئه‌وه‌ش هاوپه‌یمانیی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ پارتی توندڕه‌وی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP)یه که به هیچ له‌ونێک حه‌ز ناکه‌ن ئیمتیازێک به کورده‌کان بدرێت که‌واته کورده‌کان نابێت چاوه‌ڕوان بن ئه‌ردۆغان هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست به بۆنه‌ی کورده‌کانه‌وه وه‌لاوه بنێت چوونکه ناوبراو به بێ پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌هره‌مه‌ند نابێت.
هێنری جی بارکی له‌سه‌ر کارتێکه‌ریی ده‌نگی حیزبی MHP له تورکیا له‌سه‌ر دۆخی کورد و کارتێکه‌ریی چوونی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بۆ په‌رله‌مانی تورکیا ڕوونکردنه‌وه ده‌دات و ده‌شڵێت: ده‌بێ بزانین که پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست ده‌نگی چاوه‌ڕواننه‌کراوی 10 له‌سه‌دی هه‌ڵبژاردنی مسۆگه‌ر کردوووه و حیزبی تازه جیابووی "باش" نزیک به 10 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی په‌رله‌مانی تورکیای وه‌ده‌ست هێناوه هه‌ر بۆیه ئه‌و دوو حیزبه ناسیۆنالیسته له ڕووی فه‌لسه‌فی، ئایدیۆلۆژیک و سیاسییه‌وه که پێکه‌وه 20 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانیان مسۆگه‌ر کردوووه دژ به پێدانی هه‌ر جۆره هه‌ڤیازی به کوردن که‌واته ئاشتیی دووباره له‌گه‌ڵ کورده‌کان له تورکیا له داهاتوویێکی نزیکدا دوور له چاوه‌ڕوانی ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment