توركیا بڕیاری ئازادكردنی په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ ده‌رده‌كات

به‌شی تورکیا- بڕیاری ئازادكردنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری جۆله‌مێرگ ده‌ركرا كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی توركیاوه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

کوردپرێس- به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ANF وه‌ڵامی ئه‌رێنی به‌ سه‌ردان كردن پارێزه‌ر ڕه‌یحان یاڵچین داغ بایده‌میر دراوه ‌و بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ له‌یلا گیوڤه‌ن ئازاد بكرێت كه‌ ماوه‌یێكه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گیوڤه‌ن كه‌ له‌به‌ندیخانه‌ی تیبی (ئی) ئامه‌د ڕاگیراوه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئازاد بكرێت.

له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک (كه‌جه‌كه)‌ به‌هۆی وتاره‌كه‌ی خۆی له‌ دژی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و خه‌باتی خۆی له‌ ناو كه‌جه‌كه‌دا ڕۆژی ٢٢ی كانوونی دوویه‌م له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستگیر كرا.

له‌یلا گیوڤه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران/ ٣پووشپه‌ڕ وه‌ک په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ هه‌ڵبژێردرا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16083

Your Comment

You are replying to: .
captcha